پلانه نهێنييه‌كانى پنتاگۆن كه‌وتنه ده‌ست چين
پنتاگۆن دانى به‌وه‌دا ناوه، كه مه‌ترسيدارترين ئابڕووچوونى سيخووڕيان تووش بووه
K24 – هه‌ولێر:
له راپۆرتێكدا كۆنگرێسى ئه‌مريكا ئاشكرايكردووه، هه‌واڵگرى چين توانيويه‌تى زانيارى و پلانه نهێنييه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)ى ده‌ست بكه‌وێت.
ماڵپه‌ڕى "Washington Free Beacon" ئه‌مريكايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، سيخوڕه‌كانى چين دزه‌يان كردووه‌ته ناو نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى فيدراڵى ئه‌مريكا و فه‌رمانده‌يى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌مريكا له ناوچه‌ى زه‌رياى هێمن.
پنتاگۆن دانى به‌وه‌دا ناوه، كه مه‌ترسيدارترين ئابڕووچوونى سيخووڕيان تووش بووه، به هۆى موقه‌ده‌مێكى خانه‌نشينه‌وه به ناوى بنجامين بيشوب كه له فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له زه‌رياى هێمن به گرێبه‌ست كاريكردووه.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌يه‌كى پنتاگۆن، ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانه‌نشينه له ئازار/ مارسى 2014دا دانى به‌وه‌دا ناوه كه به هۆى خۆشه‌ويستييه‌وه زانيارى نهێنى داوه‌ته كچێكى چينى.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ئه‌فسه‌ره زانيارى هه‌واڵگرى زۆر نهێنى سه‌باره‌ت به پلانى سه‌ربازى ئه‌مريكا و بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى "MQ-9 Reaper" و ته‌نانه‌ت راپۆرتى زۆر نهێنى ئه‌مريكا له باره‌ى ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چينى داوه‌ته ئه‌و كچه و ئه‌ويش گواستوويه‌تييه‌وه بۆ هه‌واڵگرى چين.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له مانگى ئاب/ ئۆگستى رابردوودا كارمه‌ندێكى نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌ى فيدراڵى به ناوى (جو چۆن) دانى به‌وه‌دا نابوو كه هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت به ته‌كنۆلۆجياى نووسينگه‌كه‌ى له بوارى سيخوڕى راده‌ستى چين كردووه.
راپۆرته‌كه‌ى كۆنگرێس، باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و زانياريانه‌ى دزه‌يان پێكراوه 5.6 مليۆن په‌نجه مۆرى كارمه‌ندانى ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى ئه‌مريكا بووه، كه به شێوه‌ى نهێنى كار ده‌كه‌ن.