مزگه‌وت و كڵێسه بۆياخى زه‌رد ده‌كرێن
هاووڵاتيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان هه‌ڵمه‌تێكيان بۆ بۆياخكردنى سه‌رجه‌م مزگه‌وت و كڵێسه‌كان ده‌ستپێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
له كينيا هاووڵاتيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان هه‌ڵمه‌تێكيان بۆ بۆياخكردنى سه‌رجه‌م مزگه‌وت و كڵێسه‌كان ده‌ستپێكرد.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له شارى مۆمباسا و له ناوچه هه‌ژارنشينه‌كانه‌وه ده‌ستيپێكردووه.

به‌و هۆيه‌وه سه‌رجه‌م ره‌نگه‌كانى ديكه رووپۆش ده‌كرێن و هه‌مووان زه‌رد ده‌كرێن.
كينيا وڵاتێكه چه‌ندين ئاينى تێدايه. بزوتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلامى سۆماڵ كاريگه‌رى له‌سه‌ر وروژاندنى ناكۆكى ئاينه‌كان هه‌بووه.

كينيا ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فريقا و وڵاتێكى هه‌ژارنشين و له رووى ئابوورييه‌وه بێ ده‌ره‌تان و ده‌سته‌پاچه‌يه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته چه‌ندين هه‌ڵمه‌تيان له دژى موسڵمانه‌كان و مزگه‌وته‌كانيان ئه‌نجامداوه.

له‌و باره‌يه‌وه، كه‌شه رۆز مونگافۆ ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ك كريستيان ئاماده‌ين ره‌نگى كڵێساكانمان بگۆڕين و هه‌موويان بۆياخى زه‌رد بكه‌ين.

گوتيشى: ره‌نگى زه‌رد ره‌نگى هه‌تاوه، به يه‌كسانى بۆ هه‌موان تيشكى دێت، ئێمه له‌و رێگه‌يه‌وه په‌يامى خۆمان ده‌گه‌يه‌نين.

سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى ره‌نگى زه‌رد كه به پرۆژه‌ى "Color in Faith،" ده‌ناسرێت، چالاكانى كينيا له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و پرۆژه‌يان رێگه‌يه‌كه بۆ له يه‌ك نزيككردنه‌وه‌ى ئاينه‌كان و ره‌نگى زه‌رد ره‌نگى يه‌كبوون و يه‌كگرتوويه و هه‌مووان له ژێريدا ده‌توانن به ئاشتى و ته‌بايى بژين.
