جۆن مه‌ككین داوای راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
شه‌ڕڤانانی كورد توانایی خۆیان له شه‌ڕی دژی داعش پیشاندا
K24 – هه‌ولێر
جۆن مه‌ككین داوای راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات كه پێی وایه ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری و نیگه‌رانییه‌كان زیاتر ده‌كات.
سیناتۆر جۆن مه‌ككین سه‌رۆكی كومیته‌ی خزمه‌تگوزاریی سه‌ربازی له كۆنگرێسی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخانه‌یه‌نی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه نیگه‌رانییه‌كانی ده‌رباره‌ی بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر كردووه.
گوتیشی له مێژه گوتوومه هه‌ڵوێستی بێ كاریگه‌ری ئیداره‌ی ئۆباما ده‌رهه‌ق سوریا ده‌بێته هۆی كاره‌ساتێكی ستراتیژی به‌رامبه‌ر توركیا. له هه‌مان كاتیش‌دا هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كوردانی سوریا ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری و نیگه‌رانییه‌كان زیاتر ده‌كات.
جۆن مه‌كین له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت جه‌نگاوه‌رانی كورد له شه‌ڕی دژی داعش خواست و توانایی هاوبه‌شی خۆیان پیشاندا و به‌رده‌امبوونی هاوكاریمان له به‌رژوه‌ندیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و ولاتانی ناوچه‌یه له‌وانه توركیا. داوا له حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌م خۆی له هێرش بۆ سه‌ر گرووپه كوردییه‌كان له سوریا بپارێزێت.
Turkish gov't's cont'd attacks on Syrian Kurds are destabilizing & troubling - it's critical they stop these attacks https://t.co/z5l0Ql1rrq
— John McCain (@SenJohnMcCain) October 27, 2016