به وێنه.. ئايا ئه‌مه گه‌وره‌ترين فێڵى مێژوو بووه
له ناو خه‌ڵكدا به‌وه ناوبانگى ده‌ركردبوو، ده‌توانێت تارمايى و رووحه نه‌بيراوه‌كان له وێنه‌دا ئاشكرا بكات.
K24 – هه‌ولێر:
وێنه‌گرى به‌ناوبانگ ويليام هوب جۆرێك فێڵى له هونه‌رى وێنه‌گرتنه‌كه‌يدا داهێنابوو، كه له ناو خه‌ڵكدا به‌وه ناوبانگى ده‌ركردبوو، ده‌توانێت تارمايى و رووحه نه‌بيراوه‌كان له وێنه‌دا ئاشكرا بكات.

فێڵه‌كه‌ى هۆب ته‌نيا په‌يوه‌ست بوو به به‌كارهێنانى ته‌كنيكى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تيشكى رووناكى و هاوێنه‌ى كامێرادا و تا ئه‌و كاته‌ى له 1933 كۆچى دوايى كرد، به‌رده‌وام بوو له‌و كاره.

له وێنه‌كاندا هۆب شێوه‌ى كه‌سى ديكه‌ى به‌كارده‌هێنا و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، ئه‌وه‌ى له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، راستييه و به چاوى ئاسايى نابينرێت و ته‌نيا به كامێرا ده‌بينرێت.

تا ئه‌و كاته‌ى ناوبراو كۆچى دواييكرد، خه‌ڵكێكى زۆر سه‌رسامى كاره‌كانى بوون و به‌وه ناوبانگى ده‌ركردبوو، كه ته‌نيا كامێراى ئه‌و ده‌توانێت رووح و تارماييه‌كانى ده‌وروبه‌رى مرۆڤ پيشان بدات و له‌و رێگه‌يه‌وه سامان و ناوبانگێكى زۆرى به‌ده‌ستهێنابوو.



