ئەمریكا جارێكی دیكە ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە توركیا
K24 - ھەولێر
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ھۆشداریدەدات كە رێكخراوە توندڕەوەكان ھاووڵاتیانی ئەمریكی لە ئیستانبوڵ بكەنە ئامانج، بۆیە داوا لە خێزانی كارمەندانی كونسوڵخانەكەی دەكات توركیا جێبھێڵن.
لەم ماوەی چەند رۆژێكدا ئەمە دووەمجارە واشنتۆن ھاووڵاتیانی لە بوونی مەترسی لە توركیا ئاگادار دەكاتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە ئەمریكا زانیاری پێش وەختی ھەیە لەبارەی بوونی ھەڕەشە لەسەرژیانی ھاووڵاتیانی لە توركیا.
پێشتر چەند جارێك ئەمریكا ھۆشداری داوەتە ھاووڵاتیانی لە توركیا، ھەفتەی رابردووش ھاووڵاتیانی وڵاتەكەی ئاگاداركردەوە كە بۆ گەشتكردن سەردانی توركیا نەكەن.