كۆمەڵ: بۆ بەرژەوەندی كوردستان پێویستە كۆتایی بە كێشەكان بھێندرێن

ناكۆكییەكانی پارتی و گۆڕان رای جیاوازی لەسەرە

K24 - سلێمانی

ھەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کۆتایی ھێنان بە کێشەکانی ھەرێمی کوردستان تێروانینی جیاجیایان ھەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان پیی وایە ھەموو ھەوڵەکان بە ئاراستەی لیکنزیکبوونەوەی لایەنەکان و کۆتایی ھێنان بە کێشەکانە، لە کاتێکدا سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی دەخوازێت کۆتایی بە کێشەکان بھێنرێت لەپیناو پاڵپشیكردن لە ھێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی ھەرێمی کوردستان.