ھاوشارهدارییهكانی ئامه‌د گیران
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی هه‌ده‌په‌ش گیرا
K24 – هه‌ولێر
دادگای توركیا له ئامه‌د به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له رێكخراو (په‌كه‌كه) بڕیاری گرتنی هاوشاره‌دارییه‌كانی ئامه‌د گولتان كشاناك و فورات ئانلی دا.
پاش ئه‌وه‌ی هاوشاره‌دارییه‌كانی ئامه‌د گولتان كشاناك و فورات ئانلی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستگیران و رۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ یه‌كه‌مجار چاویان به پارێزه‌ره‌كه‌یان كه‌وت بۆ دادگا گواسترانه‌وه و بڕیاری گرتنیان درا.
ئێوارەی دوێنێ له كاتی بردنیان بۆ دادگا، ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس و زرێپۆش له به‌رده‌م دادگا بڵاوه‌یان پێكرا و هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی ئامه‌د له به‌رده‌م بینای شاره‌داری گه‌وره‌ی شار.
گولتان كشاناك و ئانلی فورات له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له ساڵی 2014 له لیستی پارتی گه‌لانی دیموكراتیك ـ ده‌به‌په 55% ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنابوو.
دادگای توركیا له ئاماد هه‌روه‌ها بڕیاری گرتنی ئایلا ئاكات پەرلەمانتاری پێشووی هه‌ده‌په و گوته‌بێژی كۆنگره‌ی ژنانی ئازاد به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له رێكخراو دا.
ئاكات هه‌فته‌ی رابردوو له‌كاتی خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی ئامەد له‌به‌رده‌م بینای شاره‌وانی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی هاوشاردهرییهكانی ئامه‌د ده‌ستگیر كرابوو.

ئایلا ئاكات پەرلەمانتاری پێشووی هه‌ده‌په و گوته‌بێژی كۆنگره‌ی ژنانی ئازاد