ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: گرژی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەرەوخاوبوونەوە دەچێت
"گوتەی سەركردەكانی یەكێتی بە دوو ئاراستەی جیا دەچێتە خانەی یاریكردنی سیاسی"
K24 - سلێمانی
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەكەی بەردەوامە لە ھەوڵەكانی بۆ نێوانگیری و ھێوربوونەوەی بارودۆخی سیاسی لەھەرێمی كوردستان، ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لێدوانە جیاوازەكانی سەركردەكانی یەكێتی بە یاریكردنی سیاسی ناودەبات.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 سەعدی پیرە گوتی: "گرژییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان خاوبووەتەوە و ھەوڵەكانیش لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە".
عەتا شێخ حەسەن ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی پێیوایە گوتەكانی سەركردەكانی یەكێتی بە دوو ئاراستەی جیاواز دەچێتە خانەی یاریكردنی سیاسی یان یاریی كردن بە كاراكتەرە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان.