توركیا و روسیا لە دژی كورد رێك دەكەون
ئه‌نقه‌ره و روسیا به پێكهێنانی هه‌رێمێكی نوێ به‌ره‌نگاری پرۆژه‌ی كورد به پشتگیری ئه‌مریكا ده‌بنه‌وە
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق نزیك له پارتی داد و گه‌شه‌پیدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا له راپۆرتێكدا باس له خستنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا له "یاری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ" به خواستی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت له لایه‌كی تره‌وه ئه‌مریكا له هێڵی "باكووری عێراق-باكووری سوریا" هه‌وڵی دروستكردنی رێڕه‌وێك بۆ په‌یه‌ده ده‌دات.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه باس له رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ ده‌كات و هه‌رێمێكی نوێ له سوریا پێك ده‌هێنن و ناوچه كوردییه‌كان له‌ناو خۆی دا بزر ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات، پرۆژه‌ی ئه‌مریكا له خاڵی سنووری ئه‌بوكه‌مال و ره‌بیعه ده‌ستپێده‌كات و شاره‌كانی حه‌سه‌كه، قامشلۆ، دربهسییه، گرێ سپی، كوبانێ، جه‌رابلوس، عه‌زاز و عه‌فرین به خۆوه ده‌گرێت.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی نوو له باكووری سوریا و رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق به به پشت به‌ستن به‌هه‌ندێ سه‌رچاوه، باس له پێكهێنانی هه‌رێمێكی نوێ له سوریا ده‌كات كه ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ هه‌وڵی پێكهێنانی ده‌ده‌ن.
به‌پێی نه‌خشه‌ی توركیا و رۆسیا، هه‌رێمی نوێ له حه‌له‌ب ده‌ستپێده‌كات و پارێزگاكانی ئیدلب، لازیقیه، ره‌قه و حه‌سه‌كه و دێره‌زۆر به‌خۆوه ده‌گرێت و به‌پێی دیموگرافی به‌ر له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا دروست ده‌كرێت.
هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به به‌شێك له پلانی هاوبه‌شی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ ده‌زانێت كه 1300 كیلۆمه‌تری دووجار و به درێژایی 110 كیلۆمه‌تر و پانایی 46 كیلۆمه‌تر چووه ناو سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له ناوچه‌كانی نێوان كوبانێ و عه‌فرین.
باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و هێزه‌ی توركیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای سوریای ئازاد به پێی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ روسیا تا چوونه ناوه‌وه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و سوپای سوریا بۆ هێڵی نێوان لازیقیه و ته‌رتوس ده‌كشێته‌وه.
بۆ سه‌ر گرتنی ئه‌و پلانه باس لە دوایین هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له شاری حه‌له‌ب ده‌كات و سه‌رباری هه‌موو داواكارییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، روسیا ماوه‌یه‌كی زۆرە خۆی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شاری حه‌له‌ب دوور گرتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ رایگه‌یاند فڕۆكه‌كانی روسیا بۆ ماوه‌ی 13 رۆژه هیچ ئۆپه‌راسیۆنیان له حه‌له‌ب ئه‌نجام نه‌داوه.
رۆژنامه‌كه، پلانی هاوبه‌شی توركیا و روسیا بۆ شكستپێهێنانی هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كان و پێكهێنانی فیدراڵی یان خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری له رۆژئاوای كوردستان ده‌زانێت كه پێی وایه نه‌خشه‌ی نوێی ئه‌نقه‌ره و روسیا ئه‌م هه‌وڵه‌ی كوردان بۆ یه‌كخستنی ناوچه‌كانیان له‌بار ده‌بات.
له به‌شێكی تردا ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستیپێكرد و به پێی رێككه‌وتنی لەگەڵ روسیا، رژیمی ئه‌سه‌د بۆ لازیقیه و ته‌رتوس ده‌كشێته‌وه و پوتین پێداگری له‌سه‌ر ده‌ركردنی به‌ره‌ی نوسره و ئه‌حرار شام له شاری حه‌له‌ب ده‌كات.
سوپای توركیا رۆژی یه‌كشه‌ممه هێزێكی سه‌ربازی پێكهاتوو له تانك، زرێپۆش و تۆپ بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه كرد و بۆ شه‌ڕه‌كانی ئاینده له رۆژئاوای كوردستان به‌كاریان ده‌هێنێت.