میشال عۆن به سه‌رۆكی لوبنان هه‌ڵبژێردرا
K24 – هه‌وڵیر
په‌رله‌مانی لوبنان رۆژی دووشه‌ممه 31 تشرینی یه‌كه‌می 2016 میشال عۆن له پێكهاته‌ی مه‌سیحی به سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناكۆكی سیاسی لوبنان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ نێو بێ سه‌رۆك بوو.
میشال عۆن له خوڵی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به ده‌نگی 83 په‌رله‌مانتار به سه‌رۆكی لوبنان هه‌ڵبژێردا، له خولی یه‌كه‌مدا نه‌یتوانیبوو یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت.
له كاتی به‌ڕیوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ رێوشوێنی توندی ئه‌منی له به‌یرۆتی پایته‌خت گیرابووه به‌ر.
میشال عۆن پاش هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی لوبنان، سوێندی یاسایی خوارد و وتارێك پێشكه‌شكرد.
باڵیۆزی سوریا عه‌لی عه‌بدولكه‌ریم و باڵیۆزانی وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و بیانی به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانی لوبنان ببوون بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ.
میشال عۆن له ساڵی 2009 ـه‌وه سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنێكی 20 په‌رله‌مانتاری ده‌كات و گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی مه‌سیحییه له په‌رله‌مانی لوبنان. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتگیری حزبوڵڵای (13 په‌رله‌مانتار) هه‌بوو، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی پێویستی به ده‌نگێكی زیاتری هه‌بوو.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی لوبنان به ئاماده‌بوونی 127 په‌رله‌مانتار له كۆی 128 په‌رله‌مانتار بهڕیوچوو و میشال عۆن به ده‌نگی 83 په‌رله‌مانتار به سه‌رۆكی نوێی لوبنان هه‌ڵبژێردرا، پاش ئه‌وه‌ی پشتگیری پارتی هێزه‌كانی لوبنانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌میر جه‌عجه‌ع و سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوو سه‌عد حه‌ریری به‌ده‌ستهێنا.
میشال عۆن له ساڵی 1984 تا 1989 فه‌رمانده‌ی سوپای لوبنان بوو و سه‌رۆكی حكومه‌تی سه‌ربازی راگوێزهر بوو كه له ساڵی 1988 دامه‌زرا.
رێژه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی لوبنانی له‌ناو په‌رله‌مان