یهكلایی نهبوونهوهی پۆستی پارێزگاری سلێمانی كێشه دروستدەكات
K24 - سلێمانی
پرسی نەبوونی پارێزگار بۆ شاری سلێمانی جگە لەوەی کێشەی بۆ ھاووڵاتیانی ئەو شارە دروستکردووە بەتایبەتی بۆ رایی کردنی مامەڵەکانیان لە ھەمانکاتدا بۆتە جێگای رەخنەو گلەیی وەبەرھێنەرانیش کە وەک خۆیان دەڵێن چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە زیان بە کەرتی ئابووری سلێمانی دەگەیەنێت و کێشەکان زیاتر قووڵ دەکاتەوە.