ژماره‌ی كرده خۆكوژییه‌كانی داعش كه‌مبووه‌ته‌وه
هه‌فته‌ی دووه‌م ته‌نها 18 كرده‌ی خۆكوژییان ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌فته‌ی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر شاری موسڵ و كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش،ژماره‌ی كرده خۆكوژییه‌كانی داعش رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
به‌گوێره‌ی ئامارێك كه چه‌كدارانی داعش له باره‌ی كرده خۆكوژییه‌كانیان له هه‌فته‌ی دووه‌می جه‌نگی موسڵ دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجامیداوه،رێژه‌ی كرده خۆكوژییه‌كانیان به ئاستێكی زۆر دابه‌زیووه، به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌نها 18 كرده‌ی خۆكۆژی له هه‌فته‌ی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م رێژه‌یه‌ش به به‌راوورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆر دابه‌زیوه كه 58 كرده‌ی خۆكوژی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامدراوه و له هه‌فته‌ی دووه‌مدا ته‌نها 18 كرده‌ی خۆكوژی بووه.
ئاژانسی"ئه‌عماق" ی سه‌ر به رێكخراوی داعش ئه‌و ئاماره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی" له هه‌فته‌ی دووه‌می جه‌نگی موسڵدا "18" چه‌كداری داعش خۆیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌و خۆكوژانه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه ته‌قێندرابوونه‌وه.
ئاماژه‌كانی پشت ئه‌و ئامارانه نیشانی ده‌ده‌ن كه داعش له به‌ره‌كانی شه‌ڕ رۆژانه تێكده‌شكێن و ژماره‌ی خۆكوژهكانیشیان كه‌مبووه‌ته‌وه،به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چه‌ند شایه‌تحاڵێك له ناو شاری موسڵ، به‌رپرسه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی داعش له شاره‌كه‌دا كه‌مبوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیان ماڵ و خانوو ئۆتۆمبێله‌كانیان فرۆشتووه و دیار نه‌ماون.