مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێمن هەورامی دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، بەشداریی لە پرسەی شەوبۆ عەبدوڵڵا هەورامی دایکی هێمن هەورامی کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو شەوبۆ عەبدوڵڵا هەورامی، دایکی هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.


