یه‌په‌گه به‌م شێوه‌یه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ساڵح موسڵم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده رایگه‌یاند یه‌په‌گه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه ده‌بێت.
موسڵم به بی بی سی رایگه‌یاند ره‌قه زۆر نزیكه له ئێمه، ته‌واوی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری سوریا له ره‌قه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، نزیكه له جزیره و كوبانێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان بپارێزین، نابێت داعش له ره‌قه بێت و ئه‌منییه‌تی ره‌قه بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
پێشی وایه پێویست ناكات توركیا بهێته ناو ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه، كه سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێك ده‌دات و زیانەكانی بەر توركیاش دەكەوێت و ته‌واوی دونیا ده‌زانێت پشتگیری داعش ده‌كات و ئه‌گه‌ر بهێته ره‌قه ته‌نیا بۆ پشتگیری كردنی داعش دێت، نه‌ك بۆ شه‌ڕی دژی داعش، داواكاری چوونی بۆ موسڵیش بۆ پشتگیری داعشه.
پێشتر ستیفێن تاونسێند فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایگه‌یاند یه‌په‌گه به‌شێك ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه و پێشی وایه تاكه هێزه له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ببێت.
ئه‌م لێدوانانه هاوكاتن له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتۆن كارتێر هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كاروباری ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه ده‌ستیپێكردووه.