رووسیا نووسینگه‌ی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ داده‌خات
مۆسكۆ: كرێی مانگانه‌یان نه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا، نووسینگه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ" داخست كه به‌رده‌وام مۆسكۆ به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كات له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه ئاسمانییه‌كان له سووریا.
هه‌رچی حكوومه‌تی خۆجێیی مۆسكۆیه، رایگه‌یاندووه، به‌هۆی نه‌دانی كرێی باڵه‌خانه‌كه داخراوه كه پێشتر چه‌ندجارێك به نووسراوی فه‌رمی رێكخراوه‌كه‌یان له دواخستنی كرێی باڵه‌خانه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
كاتێك كارمه‌ندانی نووسینگه‌كه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وێ، قوفڵێك له ده‌رگای نووسینگه‌كه دراوه و ته‌زووی كاره‌باش پچڕاوه.
جۆن دالهویزن، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌و رووداوه شتێكی نامۆیه و تا ئێستا رێكخراوه‌كه هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كمان هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت كرێی مانگانه‌مان داوه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ریش".