ئه‌مریكا داواكارییه‌كی توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه
په‌یوه‌ندیی به كورده‌وه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داواكارییه‌كی توركیا بۆ پاش خستنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاری ره‌قه له سوریا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه به‌ڕێوه ده‌چێت.
لێدوانی ئاشتۆن كارتێر پاش ئه‌وه‌ی دێت توركیا داوا له ئه‌مریكا كردبوو، شه‌ڕی ره‌قه كه بڕیاره به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌نجامی بدات، دوا بخات.
توركیا داوای كردووه ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه تا كۆتاییهاتنی شه‌ڕی موسڵ و ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات دوا بخریت.
كارتێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له‌باره‌ی رۆڵی توركیا له گرتنه‌وه‌ی ره‌قه به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵێان، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه به پێی پلانه‌كه‌مان به‌رده‌وامه".
توركیا راهێنان به هه‌زاران چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیك له خۆی ده‌كات ، به نییه‌تی ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له‌سه‌ر زه‌وی توانایی و زه‌مینه‌یان بۆ خۆش بكات به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه ببن.
له كاتێكدا ته‌نیا هێزه‌كانی سوریا دیموكرات به پراكتیك ده‌ستپێراگه‌یشتنیان به شاری ره‌قه هه‌یه، هه‌ر وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا گوتی ئه‌وان تاكه هێزن كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌توانن به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌دا بكه‌ن.