هێزه‌كانی عێراقی گوندێك له‌ باشووری رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن

K24  - هه‌ولێر

هێزه‌كانی عێراقی ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه‌ پاش شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش گوندێكی تر له‌ باشووری رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.

ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وەی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م به‌ به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و عێراقی و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌ستپێكرد و له‌ سه‌ره‌تاكانی هه‌فته‌ی سێیه‌م له‌ به‌ری رۆژهه‌ڵات چوونه‌ ناو شاری موسڵ.

فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنی مۆسڵ، فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند سوپای عێراق گوندی "الخورطة" رزگاركرد و ئاڵای عێراق تێیدا به‌رز كرده‌وه‌.