چوار رێبه‌ری سونه و شیعه دوژمنانی ئازادی راگه‌یاندن
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی په‌یامنێران بێ سنوور رایگه‌یاند عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا و سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودیا دوژمنانی ئازادی راگه‌یاندنن.
په‌یامنێرانی بێ سنوور به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند لیستێك له ناوی سه‌رانی 35 وڵات و رێبه‌رانی مه‌زهه‌بی و سیاسی و گرووپه‌كانی تاوان ئاماده كردووه كه ئه‌شكه‌نجه و ئازاری رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن و ده‌یانكوژن و میدیا سنووردار ده‌كه‌ن و پێشی به پرۆسه‌ی به ئازادی گه‌یاندنی زانیاری ده‌گرن.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ئاشكرا ده‌كات كه له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی له‌م چوار وڵاتانه گیراوان.

له باره‌ی عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی شه‌ڕ و سیاسه‌تی هاندانی توندوتیژی یه‌كێ له مه‌ترسیدارترین وڵاته بۆ رۆژنامه‌نووسان و ده‌بنه ئامانج چه‌كدارانی لایه‌نگری حكومه‌ت و گروپه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك داعش، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسان بێ ئه‌نجام ده‌زانێت و له كه‌شێكی دژی رۆژنامه‌نووسان له عێراق حكوومه‌ت میدیا له‌و شوێنانه داده‌خات كه به پراكتیك كاری تایفه‌گه‌ری یان نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
شه‌ش رۆژنامه‌نووس له ساڵی 2016 له عێراق كوژراون و له‌گه‌ل یاریده‌رێكی میدیا.