ويكيليكس: هيلارى كلينتۆن ده‌يزانى سعوديه و قه‌ته‌ر هاوكارى داعش ده‌كه‌ن
ناوبراو ئاگادارى هاوكاريكردنى داعش بووه له لايه‌ن سعوديه و قه‌ته‌ره‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زرێنه‌رى پێگه‌ى ويكيليكس، جوليان ئه‌سانج رايگه‌ياند، نامه‌كانى هيلارى كلينتۆن ده‌ريده‌خه‌ن، ناوبراو ئاگادارى هاوكاريكردنى داعش بووه له لايه‌ن سعوديه و قه‌ته‌ره‌وه.
ئه‌سانج چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى روسيا توده‌ى ئه‌نجامداوه و تێيدا نهێنييه‌كى هيلارى كلينتۆنى ئاشكرا كردووه.
به گوێره‌ى قسه‌كانى ئه‌سانج، هيلارى نامه‌يه‌كى بۆ به‌ڕێوبه‌رى هه‌ڵمه‌تى سه‌رۆكايه‌تى خۆى جۆن بوديستا نووسيوه و نامه‌كه له سه‌ره‌تاى 2014 نووسراوه.
له‌و نامه‌يه‌دا هيلارى وتويه‌تى: سعوديه و قه‌ته‌ر هاوكارى داعش ده‌كه‌ن.
ئه‌سانج ده‌ڵێت: هه‌مووان ده‌زانن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانى ئيداره‌ى ئه‌مريكاش ئه‌و راستييه ده‌زانن، كه هه‌ندێك كه‌سايه‌تى سعوديه و قه‌ته‌ر هاوكارى درووستكردنى داعشيان كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به گوێره‌ى نامه‌كانى هيلارى هه‌ردوو حكومه‌تى سعوديه و قه‌ته‌ر هاوكارى داعشيان كردووه له رووى مادييه‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى پاره‌ى زۆريان ته‌رخانكردووه بۆ سندوقى كلينتۆن هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن وه‌به‌رهێنانيان له دامه‌زراندنى داعشدا كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و كاته‌ى هيلارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بووه، گه‌وره‌ترين بۆندى فرۆشتنى چه‌كى به به‌هاى 80 مليار دۆلار له‌گه‌ڵ سعووديه واژوو كردووه.
سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنى دۆناڵد ترامپ، ئه‌سانج ده‌ڵێت: رێگه به ده‌رچوونى ترامپ نادرێت، چونكه جگه له ئينجيلييه‌كان هيچ ده‌زگايه‌ك پشتيوانى ناكات.
هه‌روه‌ها وتى: بانك و هه‌واڵگرى و كۆمپانياكانى چه‌ك و كۆمپانيا بيانييه‌كان و ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن هه‌موويان پشتيوانى له هيلارى ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: RT