هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رێككه‌وتن
كورد شه‌ڕى ره‌ققه ده‌كات و ئيداره‌ى شاره‌كه داده‌مه‌زرێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
قاره‌مان حه‌سه‌ن جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا رێككه‌وتوون ته‌نيا هێزى وشكانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ره‌ققه رزگار بكه‌ن و ئيداره‌ى شاره‌كه‌ش ده‌درێته ده‌ست ئه‌نجوومه‌نێكى مه‌ده‌نى وه‌ك شاره‌كانى ديكه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
قاره‌مان حه‌سه‌ن روونيشيكرده‌وه، گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌رده‌وامه، به‌ڵام رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شدارى راسته‌وخۆى هێزه‌كانيان له رزگاركردنى ره‌ققه يهكلايبووهتهوه.
هه‌روه‌ها گوتى: هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ته‌نيا هێز ده‌بن له‌سه‌ر زه‌وى به‌شدارى شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
ئاشكراشيكرد، ئيداره‌ى ره‌ققه هاوشێوه‌ى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى حه‌سه‌كه و دێرك و ته‌ل حميس ده‌بێت و خه‌ڵكى شاره‌كه خۆيان له‌سه‌ر ئه‌و بنهمايهى هه‌مانه كاروبارى خۆيان راييدهكهن.
جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه دوێێنى ئه‌نجاميدا راشيگه‌ياند، په‌يمانێكى پاپهندبوونيان به پێوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به شه‌ڕ ناسراو به په‌يمانى جنێف واژوو كردووه.
هه‌روه‌ها وتى: به‌ڵێنمان پێدراوه چه‌كى چۆنايه‌تى تايبه‌تمان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى له شه‌ڕى ره‌ققه به‌كارى بهێنين.
هه‌ر دوێنى، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وامه له پهيوهنديكردن له‌گه‌ڵ توركيا بۆ تاوتوێكردنى شه‌ڕى ره‌ققه.
گوتيشى: شه‌ڕه‌كه به‌و هێزانه ده‌كرێت كه له‌به‌ر ده‌ستدان به بێ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى هێزه‌كان ئاشكرا بكات.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل يه‌په‌گه سهرپهرشتيان ده‌كه‌ن و درووستيان كردووه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له كاتێكدايه كه توركيا به‌رده‌وام دژى ئه‌وه‌يه كورد به‌شدارى له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا بكات.
پێشتر ساڵح موسليم هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به په‌يه‌ده رايگه‌ياندبوو، به بێ له‌به‌رچاوگرتنى ناڕه‌زايه‌تى توركيا، يه‌په‌گه و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌شدارى شه‌ڕى ره‌ققه ده‌كه‌ن.
يه‌په‌گه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه ئيداره‌ى خۆجێى پارێزگاكه هاوشێوه‌ى كانتۆنه‌كانى رۆژئاواى كوردستان رێكده‌خرێت.
توركيا پێداگيره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێگه نه‌دات شه‌ڕى ره‌ققه بكرێت به پاساوى تهواونهبوونى پرۆسه‌ى سه‌ربازى سوپاكه‌ى له خاكى سووريادا.