دواى 54 ساڵ له رێى ده‌رياوه نامهيهك گهيشت
كچه‌كه پاداشتى 150 دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ى نامه‌كه ده‌گه‌يه‌نێت.
K24 – هه‌ولێر:
پياوێك نامهيهك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌نووسێت و ده‌يخاته ناو شووشهيهكى خاڵى و به ئاوى دهريايدا ده‌دات، دواى 56 ساڵ، ئه‌و نامه‌يه 4 هه‌زار كيلۆمه‌تر ده‌بڕێت و ده‌گاته ده‌ست كچه‌كه‌ى.
وه‌ك له نامه‌كه‌دا هاتووه، كچه‌كه پاداشتى 150 دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ى نامه‌كه ده‌گه‌يه‌نێت.
ئه‌و كه‌سه‌ى نامه‌كه‌ى دۆزيوه‌ته‌وه ناوى كلينت بوفينگتۆن بووه و له ويلايه‌تى ئۆتاواى ئه‌مريكا سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى بتڵى خاڵى بووه.
رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و نامه‌يه له كاتى به‌سه‌ربردنى پشوودا له دوورگه‌ى هاواى ناردراوه.
له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ پێگه‌ى ده‌بليۆ مۆر، بوفينگتۆن رايگه‌ياندووه، شووشه خاڵييهكه به جۆرێك بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى ماوه‌يه‌كى زۆر درێژ له‌وێ مابێته‌وه.
ئه‌و نووسينه‌ى له ناو شووشه‌كه بوو به ئاسانى نهدهخوێندرايهوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به ئه‌سته‌م توانيم هه‌ندێك وشه‌ى لێ ههڵبكڕێنم له‌وانه: "سه‌رله‌نوێ بۆت ئه‌نێرم".. وشه‌ى "بيجۆكۆمبر".
دواى روونبوونه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت نامه‌كه نووسراوه: ئه‌م نامه‌يه سه‌ر له نوێ بۆ ئوشيان بوليڤارد 419 له هامبتۆن و 150 دۆلار له تينا خاوه‌نى بيجكومبر وهرگيرێت".
بوفينگتۆن ماوه‌ى چه‌ند مانگێك سه‌رقاڵى گه‌ڕان بووه بۆ دۆزينه‌وه‌ى بيجۆكۆمبر كه ئه‌و كات ميوانخانيهك بووه له هامبتۆن و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ده‌رگاى داخراوه.
ئه‌و ميوانخانهيه له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا باول و تينا خاوه‌نى بوونه و ئه‌و كاته باول له رێگه‌ى ده‌رياوه نامه‌كه‌ى بۆ تينا ناردووه به مه‌به‌ستى گاڵته و خۆشى و كات به‌سه‌ر بردن و بڕواى به‌وه نه‌بووه رۆژێك له رۆژان نامه‌كه ده‌گاته ده‌ستى كچه‌كه‌ى.
باول و تيناى هاوسه‌رى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كۆچى دواييان كردووه و ئێستا كچهكهيان باولا بيرس له ژياندايه.
بوفينگتۆن توانى باولا بدۆزێته‌وه و له رێگه‌ى ناسينه‌وه‌ى ده‌ستوخه‌تى باوكييه‌وه نامه‌كه‌ى پێ بداته‌وه.
باولا به پێگه‌ى ده‌بليۆ مۆرى راگه‌ياندووه، ئه‌و نامه‌يه بۆمن زۆر گرنگ و جێى بايه‌خه چونكه به‌شێكه له باوك و دايكم و منداڵى من و ياده‌وه‌رييه‌كانى ميوانخانه‌ى بيجۆكۆمبر.
باولا بڕياريدا وهسيهتى باوكى جێبه‌جێ بكات و 150 دۆلارى دايه ئه‌و كه‌سه‌ى نامه‌كه‌ى بۆ گه‌ڕاندبوويه‌وه.