نێوان یەكێتی و گۆڕان ساردی تێدەكەوێت

K24 - سلێمانی

دوای رێکەوتنی دوو قۆڵی نێوانیان لە 17 مایسی رابردووی لە ئێستادا نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ساردو سڕی تێکەوتووە وماوەیەکی زۆرە پێکەوە کۆنەبوونەتەوە، ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ھۆکاری کۆنەبونەوە ئەخاتە ئەستۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش ھۆكارەكە بۆ ململانێی جەمسەرەکانی ناو حیزبەکەی دەگێڕێتەوە.