توڕه‌يى فورات ده‌ستيپێكرد
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ژوورێكى ئۆپراسيۆنى تايبه‌تى بۆ رزگاركردنى ره‌ققه دامه‌زراند
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ژوورێكى ئۆپراسيۆنى تايبه‌تى بۆ رزگاركردنى ره‌ققه دامه‌زراند و ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له ژێر ناوى (توڕه‌يى فورات) ده‌ستپێكرد.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له باكوورى ره‌ققه رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى توانيويانه 11 گوند رزگار بكه‌ن.
گوتيشى: ئێستا به‌ره‌ڤانى داعش توند و سه‌خت نييه و پێشڕه‌وى يه‌كينه‌كان و شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌رده‌وامه.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام بۆردومانى ره‌ققه و چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى، ژوورى ئۆپراسيۆنى توڕه‌يى فورات رايگه‌ياند، به به‌شدارى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه) و به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئۆپراسيۆنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.