ساڵح موسلیم: پلانی بەڕێوەبردنی رەققەمان نییە
K24 - ھەولێر
ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاند پلانی بەڕێوەبردنی شاری رەققەیان نییە دوای رزگارکردنی شارەکە.
ھاوسەرۆکی پەیەدە، دەربارەی قۆناخی دوای رزگارکردنی رەققە بە یەکێ لە میدیاکانی راگەیاند، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە ئەوەیە ھەر شوێنێک داعشی لێبێت، شەڕی لێ بکەن لە دژی گرووپەکە.
راشیگەیاند، بوونی داعش لە رەققە ھەرەشەیە بۆ سەر کورد.
ئاشکراشی کرد، ھیچ پلانێکیان نییە رەققە بەڕێوە ببەن دوای رزگارکردنی لە دەستی داعش.
دەربارەی سوپای ئازادی سووریا، ساڵح موسلیم دەڵێ: "ئەوانە نە سوورین و نە ئازادیشن، بەڵکوو لەو جیھادییە بیانییانە پێکھاتوون کە دەخوازن لە سووریا وڵاتێکی ئیسلامی بونیات بنێن".
وێڕای ئاماژە کردن بۆ ئەوەی نابێت ھێزە نێودەوڵەتییەکان چارەنووسی سووریا دیار بکەن، موسلیم ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان لەو باوەرەدا نین سووریا وەک دەوڵەتێک بمێنێتەوە، بۆیە پارێزگاری لە سیستمی فیدڕاڵی دەکەن.