به ڤیدیۆ: قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه كۆتایی دێت
ئۆپه‌راسیۆنی گشتی ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند گه‌یشتوونه‌ته كۆتایی قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات بۆ رزگاركردنی ره‌قه.
ئه‌حمه‌د توڵهڵدان به ئاژانسی فورات نیوز رایگه‌یاند له رۆژی ده‌ستپیكردنی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات 30 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه و هێزه‌كانیان له لای ناوچه‌ی عه‌ین عیسا له رووباری به‌لخ ده‌گه‌نه یه‌كتر و ئۆپه‌راسیۆنی گشتی ده‌ستپێده‌كات.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رۆژی شه‌ممه 5 تشرینی دووه‌م به به‌شداری یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات كرد بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه كه به پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش ناسراوه.
ئه‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گوتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌پێی پلانی دارێژراو به‌ڕێوه ده‌چێت و مۆرالی شه‌رڤانه‌كانیان به‌رزه و تا ئێستا هیچ شه‌هید و بریندارییان نییه، له كاتێكدا زۆریك له چه‌كدارانی داعش كوژران و و بریندار بوونه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعشدا گرتووه.