14 گه‌ریلای په‌كه‌كه كوژران
به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بووه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه ته‌رمی "14" گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ناوه‌ڕاستی پارێزگای دێرسیم كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستیان كه به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كوژرا بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی سه‌ر به حكومه‌تی توركیا باسی لێوه‌كردووه.
سوپای توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ته‌رمی ئه‌و 14 چه‌كداره‌ی په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌ی"بالی" له كاتی پشكنینی سه‌ربازیدا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست، پاش ئه‌وه‌ی پێشتر فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه بۆردوومانی كردبوون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه "5" له گه‌ریلاكان ژن بوون و له كاتی گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌و ناوچه‌یه‌شدا سوپا بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دۆزیووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه ته‌نها له لایه‌ن ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركی و سه‌ر به حكومه‌تی توركیا و به‌یاننامه سه‌ربازییه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه وتا ئێستا هیچ ناوه‌ند و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به كوژرانی ئه‌و ژماره گه‌ریلایه نه‌كردووه.
به‌هۆی بوونی شه‌ڕی ناو به ناو له ناو باكووری كوردستان و توركیادا،رۆژانه میدیاكانی توركیا و په‌كه‌كه ئاماری جۆراوجۆر به ناوی كوژراو و زه‌ره‌ر و زیانی یه‌كتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.