هه‌نگاوی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی رەقە كوتایی ھات
K24 – هه‌ولێر
به گه‌یشتنی هێزه‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌ی عه‌ین عیسا و سلوك له باكووری شار ره‌قه، كۆتایی به هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات هات.
له هه‌نگاوی یه‌كه‌می توڕه‌یی فورات ئه‌و هێزانه‌ی كه له هه‌ردوو هێڵی عه‌ین عیسا و سلوك به‌ره‌و شاری ره‌قه پێشڕه‌وییان كردبوو له رووباری بهلز گه‌یشتنه یه‌كتر و كۆتایی به قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هات.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌م به به‌شداری یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به ئۆهپهراسیۆنی توڕه‌یی فورات كرد بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه.
رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆن له هه‌ردوو هێڵی عه‌ین عیسا و سلوك له رووباری بله‌ز به یه‌كتر گه‌یشتن.
ئه‌و هێزه‌ی له سلوك به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ببوو، 30 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی كردووه و هێزه‌كانی دیكه له عه‌ین عیسا 15 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه، تا ئه‌وه‌ی له رووباری بهلز له باكووری ره‌قه به یه‌كتر گه‌یشتن.
به گوته‌ی فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له هه‌نگاوی دواتردا، ئۆپه‌راسیۆنی گشتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه ده‌ستپێده‌كات.