گریزمان داوا له 2 یاریزان ده‌كات په‌یوه‌ندی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكه‌ن
یه‌كێكیان له پرێمه‌ر لیگ و ئه‌وه‌ی دووه‌میان له خولی فره‌نسا یاری ده‌كات
گریزمان، هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا داوا له دوو یاریزانی هاونیشتیمانی ده‌كات په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یه‌وه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2016، ئه‌نتۆنی گریزمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی بڵاوبۆته‌وه، داوا له پۆڵ پۆگبای یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد و ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتای هێرشبه‌ری لیۆن ده‌كات په‌یوه‌ندی به ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه بكه‌ن.
گریزمان، وه‌رزی رابردوو 22 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، له ئێستاشدا له لایه‌ن یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد داواكراوه، به‌ڵام ئه‌و سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.