ئه‌ردۆغان تره‌مپ بانگهێشتی توركیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا بۆ سه‌ردانكردنی توركیا بانگهێشت ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه بۆ بیلاروس له‌ناو فرۆكه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كرد.
ئه‌ردۆغان له‌مباره‌وه گوتی: "شه‌وی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیم به تره‌مپ كرد و پیرۆزباییم لێ‌كرد. رۆژی 20 كانوونی دووه‌می 2017 ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا. ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ر له‌و به‌رواره ده‌توانین كۆ ببینه‌وه".
گوتیشی: "داوام لێ‌كرد خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌ر توركیا ببێته یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ".
له‌باره‌ی پێكه‌وه كاركردنی توركیا له‌گه‌ڵ ترامپ بۆ نموونه پرسی ره‌قه، ئه‌ردۆغان گوتی: "له لێدوانی كه‌سه نزیكه‌كانی به‌ڕێز تره‌مپ دیاره سه‌باره‌ت به عێراق و سوریا وه‌ك ئێمه بیر ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه ناوچه‌ی دژه فڕین زۆر گرنگه، ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه. ئه‌وه بۆ ئێمه شتێكی زۆر گرنگه".
توركیا له قه‌یرانی سوریا و پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ متمانه‌ی ئه‌مریكا و رۆژئاوا له‌ده‌ستداوه و ده‌یه‌وێت له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌م متمانه‌یه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
ترامپ له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژی 8 تشرینی دووه‌م، به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی راپرسی و پێشبیینهكان شكستی به هیلاری كلینتۆن هێناو بڕیاره له ناوه‌ڕاستی دووه‌می كانوونی دووه‌می 2017 ببێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.