تەقینەوەیەك لە رۆژئاوای كوردستان روویدا

K24 – ھەولێر

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە گوندی خەزاوییەی سەر بە ناحیەی شێراوەی سەر بە عەفرین روویدا، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 50 كەس بریندار بوون.

زانیارییەكان ئەوەشیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن تا ئێستا ھۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە و ھیچ لایەنێكیش ئەنجامدانی تەقینەوەكەی نەگرتوەتە ئەستۆی خۆی.