پیپی و ریال مهدرید كێشهیان ههیه و رێكناكهون
پیپی به داواكارییهكهی ریال مهدرید رازی نییه
گفتوگۆی نێوان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و کلێبەر پیپی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان بەردەوامە، بەڵام هێشتا هەردوولا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.
میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، هێشتا ریال مەدرید و پیپی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، لەکاتێکدا ئەو بەرگریکارە پۆرتوگاڵییە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە کۆتایی دێت.
بەپێی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی پیپی درێژ بکاتەوە، بەڵام پیپی بەم ئۆفەرە رازی نییە و دەیەوێت بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستەکەی درێژ بکرێتەوە.
ریال مەدرید دوای نوێکردنەویە گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و گاریس بەیل و تۆنی کرووس، دەیەوێت پێش سەری ساڵ گرێبەستی پیپی و کارڤاخال و ئیسکۆ درێژ بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر گفتوگۆیەکانی بەردەوامە، چونکە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی پیپی بباتە ریزەکانی.
پیپی 33 ساڵان، به رهسهن بهرازیلییه و بهڵام خاوهنی رهگهزنامهی پورتوگالییه، لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٧ له یانهی پۆرتۆوه هاتۆته ریال مهدرید لە ٢٢٢ یاری ١٢ گۆڵی بۆ یانەکە کردووە.