دوایین ئاماری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات راگه‌یه‌نرا
K24 – هه‌ولێر
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات رایگه‌یاند له ماوه‌ی 10 رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 550 كیلۆمه‌تری چوار گۆشه به پانایی 12 كیلۆمه‌تر و درێژایی 16 له باكووری ره‌قه كۆنترۆڵ كراوه.
ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌م به سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به‌شداری یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆنترۆڵكردنی ره‌قه پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش ده‌ستیپێكرد.
گوته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له گوندێكی باكووری ره‌قه رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی 10 رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان 167 چه‌كداری داعش كوژراون و ته‌رمی 34یان كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستیان و چوار چه‌كداریش به دیل گیراون و هه‌روه‌ها 34 گوند و 31 كێڵگه كۆنترۆڵ كراون.
به‌یاننامه‌ی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات دوو رۆژ پاش كۆتاییهاتنی قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دێت كه له‌م قوناغه‌دا هێزه‌كانیان له دوو به‌ره‌ی جیاواز له رووباری بلێز به یه‌كتر گه‌یشتن.
ته‌لال سیلۆ هه‌روه‌ها گوتی هێزه‌كانیان 12 ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراویان ته‌قاندووه‌ته‌وه و 240 مینیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی داعشیان گرتووه و له‌گه‌ڵ رووخاندنی 14 ئۆتۆمبیڵی سه‌ربازی، 8 دۆشكا، 3 تۆپ، 3 كامیۆن، 6 هاوه‌ن و 8 مۆتۆرسكلێت.
له ماوه‌ی 10 رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، چوار شه‌ڕڤان بریندار بوونه.