دەمیرتاش دەخرێتە ژووری تاكە كەسی
K24 - ھەولێر
پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە گرتووخانەی ئەدرنە چاوی بە ناوبراو کەوت و راشیگەیاند، دەمیرتاش لە دۆخی گۆشەگیرکردندایە.
پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشوو، ئایسەل توگلوک، دوێنێ ئێوارە لە گرتووخانەی ئەدرنە لەگەڵ دەمیرتاش دیداری ئەنجامداوە، دوای دیدارەکە، توگلوک رایگەیاند دەمیرتاش لە ژوورێکی تاکە کەسی بچووکدا جێگیر کراوە، بەڵام داوای کردووە لەگەڵ عەبدوڵڵا زێدان، پەرلەمانتاری ھەدەپە جێگیر بکرێت
ئەوپارێزەرە ئەوەشی خستەڕوو دیدارێکی فراوانی لەگەڵ دەمیرتاش ئەنجامداوە و دوای نرخاندنی پارتەکە بۆ ئەو دیدارە، لێدوانێک بۆ رای گشتی بڵاو دەکەنەوە.
راشیگەیاند، دۆخی تەندرووستی دەمیرتاش باشە، بەڵام ناخوازێت دۆخی گۆشەگیرکردنی زیاتر بکەوێتە بەرباس.