پارتی: وه‌ڵامی فه‌شه‌لی كه‌س ناده‌ینه‌وه‌ و لێدوانه‌كانیشمان روونكردنه‌وه‌ن

گۆڕان: پارتی هۆكاری كێشه‌كانه‌

K24 - هه‌ولێر:

ھێزی پێشمەرگە لە سەركەوتن بەردەوامە خەریكە كوردستان لەدەست تیرۆرستان ئازاد دەكات، كەچی دۆخی نێوان لایەنە سیاسیەكان بەتایبەت نێوان پارتی گۆران ئاڵۆزتر دەبێت و لێدوانەكانیان توندتر دەبن، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێ گۆڕان دوای ئازادكردنەوەی موسڵ مەرامی خراپی ھەیە ، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەكەش دەڵێت دوای موسڵ ئەوەی گرنگە رووبەرووی مەترسیەكان ببینەوە، نەك تاكرەوی بچەسپێنین.