ناوەندی بڕیاری یەكێتی: گۆڕان پڕۆژەكە رابگەیەنێت ھەڵوێستمان دەبێت
K24 - سلێمانی
بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیک دا بزووتنەوەی گٶڕان پڕۆژەیەک بداتە بەغدا بۆ ئەوەی لەمەولا عێراق راستەوخۆمامەڵە لە گەڵ پارێزگای سلێمانی دا بکات، گوتەبێژی باڵی ناوەندی بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵیت، کاتێک بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی ئەوەی راگەیاند ئەوکاتە ئێمەش قسەمان دەبێت، ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر باڵی زۆرینە بە کوردستان24 گوت، ھەتاوەکو جڤاتی نیشتمانی پڕۆژەکە نەداتە مەکتەبی سیاسی ھیچ وەڵامێکمان نابێت.