ھاوسەرۆكی شارەوانی وان دەستبەسەركرا و ئەحمەد توركیش دوورخرایەوە

قەیوم بۆ شاروانییەكانی سێرت و مێردین دانرا

K24 – ھەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ھاوسەرۆكی شارەوانی وانیان لە باكووری كوردستان دەستبەسەركرد.

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەكانی حكوومەتی توركیا بۆ دەستگیركردنی سەركردە و ئەندامانی ھەدەپە و دەبەپە لە شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەكان بەكر كایە ھاوسەرۆكی شارەوانی وانیان دەستبەسەركرد.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئەحمەد تورك ھاوسەرۆكی شارەوانی مێردینی دوورخستەوە و قەیومی بۆ شاروانییەكانی سێرت و مێردین دیاركرد.

ئەمە لە كاتێكدایە حكوومەتی توركیا لەم ماوەیەدا ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان(ھەدەپە) و پارتی دیموكراتی ھەرێمەكانی دەسگیر كرد.