پەرلەمانتارێكی گۆڕان: باوەڕمان بە عەبادی نییە بۆ داواكانی كورد بێتە پێشەوە
K24 - سلێمانی
دوای راگەیاندنی پێشنیاری بزووتنەوەی گۆڕان لە لایەن ئارام شێخ محەممەد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی حکومەتی عێراقەوە، لە نێو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
تاڤگە ئەحمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێ، 90% باوەڕمان بە عەبادی نییە بەوەی كە ئێمە دەمانەوێت بێتە پێشەوە بە داواكانمان رازی بێت، ھەروەھا لەسەر ھەڵوەستەكانی پەرلەمانتاران كورد لە بەغدا ھیچ لایەنێكی سیاسی پشتگیری لە پەرلەمانتارانی نەكردووە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی ئاماژە دەدات، دەیانەوێت لە رێگەی حکومەتی ھەرێمەوە چارەسەری کێشەی دارایی کوردستان بکەن.