ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌ققه پێك ده‌هێنرێت
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ته‌ڤده‌م عه‌بدولسه‌ڵام ئه‌حمه‌د به كوردستان24 رایگه‌یاند دانیشتوانی ره‌ققه وه‌ك ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه رزگاركراون، ئه‌نجومه‌نی تایبه‌ت به خۆیان پێك ده‌هێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كه‌یان، هه‌ر وه‌ك چۆن له شه‌داد و گرێ سپی هه‌یه.
لێدوانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی رۆژئاوای كوردستان پاش ئه‌وه‌ی هات كه هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی چوونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ ره‌ققه به دهستهبهرسهر داگرتنی شاره‌كه له لایه‌ن كورده‌وه به‌ناو ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كه ئێستا بۆیان گرنگه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ره‌ققه‌یه، نه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی شاری ره‌قه، كه له كاتی ئێستا بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌وان نییه.