هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی توركیا له خاڵی پشكنین له ناوچه‌ی هه‌زه‌خی پارێزگای شه‌رناخ، هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات-ده‌به‌په كامه‌ران یوكسه‌ك ده‌ستگیركرد.
یوكسه‌ك پاش هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌یی هاتوچۆ له شهرنهح به یاوه‌ری هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی دیموكراتیك له‌یلا گۆڤه‌ن و هه‌ندێ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه كردبوو.
كامه‌ران یوكسه‌ك به‌تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ستگیركراوه كه پێشتر بۆ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك وته‌ی لێوه‌رنه‌گیراوه و پاش ده‌ستگیركردنیشی بۆ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوچه‌ی هه‌زه‌خ گواسترایه‌وه.