داعش ژێرخانی شارستانی عێراقی وێران كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

شارەدێی نەمروود كه‌ کۆنترین شوێنەواری ئاشورییەکانە و به‌ڵگه‌ی مێژووی شارستانییه‌ت بوو له‌ عێراق، بەشێکی زۆری ئەو شوێنەوارە لەلایەن چه‌كدارانی داعشەوه‌ وێرانکراوە، بەڵام بەشێکی دیکەی لەمۆزەخانەکانی بەریتانیا پارێزراوە. سوپای عێراق ڕزگارکردنی ئەو شوێنەیان لەدەست چەکدارانی داعش ڕاگەیاند، بەڵام دوای ئازادکردنی تەنھا خاک و خۆڵی وێرانکراوی ناوچەکە ماوە.