تونجەل دەخرێتە ژووری تاكە كەسی
K24 - ھەولێر
پارێزەری سەباحەت تونجەل رایگەیاند، فشاری زۆرخراوەتە سەر تونجەل و لە ژووری تاكە كەسی زیندانیكراوە.
جەمیل ئۆزەن، پارێزەری سەباحەت تونجەل ھاوسەرۆکی گشتی پارتی ھەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) ئاشكرای كرد، تونجەل رەوانەی زیندانی ژنانی سیلیڤری کراوە لە ژووری تاکە کەسیدا زینادانیکراوە.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، چەندین جار لەلایەن بنەماڵەی تونجەل پەرتوک و جلوبەرگی بۆ رەوانە کراوە، بەڵام بە بیانووی بێبنەما، ھەموو شتەکان گەرێندراونەتەوە، رێگە نەدراوە بە دەستی بگات.
لە 6 ئەم مانگە لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان ھێزە ئەمنییەكانی توركیا سەباحەت تونجەل ھاوسەرۆكی بەدەپەیان دەستگیركرد.
ئەمە لە كاتێكدایە لەم ماوەیەدا ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و ئەندامانی ھەدەپە و بەدەپەیان لە شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان دەستگیركرد، پێشتریش پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی گشتی ھەدەپە ئاشكرای كردووە كە دەمیرتاش لە ژووری تاكە كەسی زیندانی كراوە.

