بە ڤیدیۆ: ھێزەكانی سوریای دیموكرات ئه‌م شاره‌یان كۆنترۆڵ كرد
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ئه‌مڕۆ شه‌ممه شارۆچكه‌ی تل سه‌مه‌نیان به دووری 26 كیلۆمه‌تری باكووری ره‌ققه كۆنترۆڵ كرد.
ئاژانسی فورات نیوز دیمه‌نی ناو شاره‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پیشان ده‌درێت شه‌ڕڤانان له‌ناو شاره‌كه دان و به دوای چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌ڕێن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌م به به‌شداری یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتی ده‌ستپێكرد كه ئامانجی كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی دیفاكتۆی داعشه.