تیمی كوردستان 24 كه له لیبیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون باس له ره‌وشی خۆیان ده‌كه‌ن
دوای ئازادكردنییان
K24 - هه‌ولێر:
تیمی كه‌ناڵی كوردستان 24، كه بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی "په‌یامنێری بێ سنوور" چووبوونه لیبیا، دوای پچڕانی په‌یوه‌ندییان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 24 كاتژمێر، دواجار په‌یوه‌ندییان به كوردستان 24ه‌وه كرد.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌وان ئێستا له بارودۆخێكی باشدان و هه‌رچه‌نده هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌وه ته‌رابلووسی پایته‌خت، به‌ڵام له‌ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی لیبیادان.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د دڵشاد، كامێرامانی تیمه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وان دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه‌یان، ده‌یانویست بگه‌ڕێنه‌وه ته‌رابلووس، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی نادیاره‌وه ده‌سته‌به‌ركران و گواستراونه‌ته‌وه شوێنێكی نادیار، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و شوێنه كوێیه.
بڵند عه‌لی، ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ش رایگه‌یاند، له ئێستادا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یانن بۆ كوردستان و له ره‌وشێكی باشدان.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د له لیبیاوه راشیگه‌یاند، له سه‌ره‌تادا ته‌واوی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی و پاسپۆرته‌كانییان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه نه‌ناسراوه‌وه لێوه‌رگیرابوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.