شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى: پێویستە حكومەتی بنكه فراوان ھەڵبوەشێندرێتەوە
پێويسته حكومه‌تى رزگارى نيشتيمانى پێكبهێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
شاڵاو عەلی عەسكەری وتەبێژی ناوەندی بڕیاری یه‌كێتی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێویستە حكومەتی بنكه فراوان ھەڵبوەشێندرێتەوە و حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی نوێ درووستبكرێت، به‌مه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا هه‌رێمی كوردستانی پێداتێپه‌ڕده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بێته‌وه.