گوندێكی دیكە لە دەستی داعش رزگاركرا
K24 - ھەولێر
لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە بەناوی توڕەیی فورات شەڕڤانان گوندێکی دیکەیان لە باکووری شاری رەققە لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار کرد.
پەیامنێری كوردستان24 لەبەرەكانی شەڕ لە رەققە رایگەیاند، شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات كە پێكھاتوون لە یەپەگە و چەند ھێزێكی دیكە لە پێشڕەویدان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەققە و گوندی تل سەمەنیان رزگاركردووە كە بە دووری 26 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری شاری رەققە.
5 ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات دەستیپێكرد، بە گوتەی بەرپرسانی سەربازی ھێزەكانی سووریای دیوكرات شەڕڤانان چەندین ناوچەی ستراتیجیان لە دەستی داعش رزگاركردووە.