كوردستان24 دیمه‌نه نوێیه‌كانی ناو موسڵ بڵاو ده‌كاته‌وه
هێزه‌كانی عێراقی سێ گه‌ڕه‌كی دیكه‌یان كۆنترۆڵ كرد
K24 – هه‌ولێر
كوردستان24 دیمه‌نه نوێیه‌كانی ناو موسڵ بڵاو ده‌كاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه و یارمه‌تی مرۆڤی له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه گه‌یه‌نرایه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانی موسڵ.
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی سه‌ماح له به‌ری چه‌پی موسڵ سڕه‌یان گرتووه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی و یه‌كێك له‌وان به كوردستان24 گوتی: "ره‌وشمان خراپه و خۆراك و سوته‌مه‌نیمان نییه".
په‌یامنێری كوردستان24 ته‌یفور محه‌مه‌د له‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵك، له‌سه‌ر زاری دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه، ره‌وشی مرۆیی و نه‌هامه‌ته‌كانیان بۆ بینه‌رانی ده‌گوازێته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه ئه‌و دیمه‌نانه راسته‌وخۆ له شاشه‌ی كوردستان24 هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراقی و هه‌ر سێ گه‌ڕه‌كی محاربین، موعه‌لمین و عوله‌مایان كۆنترۆڵ كرد و چوونه‌ته ناو قووڵایی به‌شی چه‌پی شاره‌كه.
دانیشتوانی ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان تێیاندا به‌رده‌وامه، را ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌گه‌ینه ناوچه ئارامه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئه‌منییه‌كان.