ئيخوانه‌كانى ميسر بۆ ئاشتى له‌ده‌رگاى سيسى ده‌ده‌ن
ئيخوان موسليمين له ميسر به ره‌سمى داواى گفتوگۆ و ئاشته‌وايى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى قاهيرهدا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
ئيخوان موسليمين له ميسر به ره‌سمى داواى گفتوگۆ و ئاشته‌وايى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى قاهيرهدا ده‌كات.
جێگرى رابه‌رى گشتى ئيخوان موسليمين، ئيبراهيم مونير داواى له‌وانه كرد كه به (فه‌رمانڕه‌واى ميله‌ت)، يان (فه‌رمانڕه‌واى دنيايى) وه‌سفيكردن، كه هێڵێكى نوێى ئاشته‌وايى له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان موسليمين بكێشن.
مونير له چاوپێكه‌وتنێكى عه‌ره‌بى 21دا، ستايشى سوپاى ميسر و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى ده‌كات و هيواخوازه شهرافهتمهندانى ناو دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى ميسر رۆڵێكى گرنگيان له قۆناغى داهاتوودا هه‌بێت و كار بكه‌ن بۆ بنياتنانه‌وه‌ى وێناى سوپا و ناوبانگه‌كه‌ى.
جێگرى رابه‌رى ئيخوانه‌كان ئه‌وه‌شى وتووه: هه‌مووان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كارى سياسى گۆڕانكارى و مانۆڕ يان ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت سازشى تێدايه، به‌ڵام پێويسته له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌نه‌كان له ره‌وشى ئێستاى ميسردا ئه‌و بابه‌ته به‌لاوه بنێن و به بێ سازش كردن له‌سه‌ر مه‌بده‌ئو به‌ها و مافه‌كان كار بۆ رێككه‌وتن و به‌يه‌كه‌وه گونجان بكه‌ن.