هه‌ده‌په دواجار بڕیاری خۆی دا
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتی گه‌لان-هه‌ده‌په بڕیاریدا ئاستی كار و چالاكییه‌كانی له ناو په‌رله‌مانی توركیا زیاتر بكات، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی ده‌ستگیردنی هاوسه‌رۆك و هه‌ندی له په‌رله‌مانتاره‌كانی ته‌واوی چالاكییه‌كانی هه‌ڵپه‌ساردبوو.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئیستانبول دۆغان ئه‌رباش له میانه‌ی به‌شداریكردن له میتینگی "ته‌سلیم نابین" رایگه‌یاند بڕیاریان داوه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر و زیاتر چالاكییه‌كانی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا پێش بخه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ده‌په پاش ئه‌وه‌ی دێت كه پاش ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی پارته‌كه، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و هه‌شت په‌رله‌مانتاری دیكه له رۆژی شه‌شی تشرینی دووه‌م، ته‌واوی چالاكییه‌كانی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵپه‌ساردبوو و بڕیاری دابوو ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و رێكخراوه‌كانی تاوتوێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن.
گوتیشی ماوەی چەند رۆژێكه له‌سه‌ر ئاستی پارتی و ته‌واوی رێكخراوه‌كانی زۆر كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و بڕیاریان داوه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤتر چالاكییه‌كانی له ناو په‌رله‌مان درێژه پێ بده‌ن.

هه‌ده‌په به 59 په‌رله‌مانتار سێیه‌م گه‌وره حزبه له ناو په‌رله‌مانی توركیا و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر نزیكه‌ی ته‌واویان هه‌ڵگیراوه و به هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م گۆڕینی سیسته‌می حوكم و باڵاده‌ستی خۆی به‌تایبه‌تی له باكووری كوردستان ده‌بێنێ، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه، به‌رپرسان و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په راپێچی دادگا ده‌كات و هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په و هه‌شت په‌رله‌مانتاری له زینداندان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی ته‌واوی هاوشاره‌دارییه‌كانی باكووری كوردستان له‌سه‌ر كاره‌كانیان لادراون و هه‌ندێكێشیان له زیندان دان.