سه‌ربازێكی توركیا له رۆژئاوای كوردستان كوژرا
دووی دیكه‌شی برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
سه‌ربازێكی تورك له رۆژئاوای كوردستان كوژرا و دوو دیكه‌شی بریندار بوون، پاش ئه‌وه‌ی كه بوونه‌ته ئامانجی هێرشێكی داعش له نزیك ناحیه‌ی باب.
به‌رپرسانی سه‌ربازی توركیا رایانگه‌یاند سێ سه‌ربازییان له‌م هێرشه‌دا بریندار بوون و له‌كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ شاری دیلۆك یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
توركیا له مانگی ئابی رابردوو به هاوكاری گرووپه چه‌كداره‌كانی سونه و توركمان هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان هه‌ردوو شاری كوبانێ و عه‌فرین.
هه‌رچه‌نده ئامانجی توركیا له‌م هێرشه كه به ئۆپه‌راسیۆن قه‌ڵغانی فورات به‌ناو كردووه، دووركردنهوه داعشه له سنووره‌كانی، به‌ڵام به به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی و دووركردنه‌وه‌ی داعش له‌و سنوورانه دیاری كردبوو، ئامانجه نهێنییه‌كانی به‌ده‌ر كه‌وتوون كه ئه‌ویش پێشیگرتنه به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌رێمی كوردی (عه‌فرین و كوبانێ) له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چه‌ند رۆژی به‌ر له ئێستا گوتی هێزه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تری ناحیه‌ی باب.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند پشتگیری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی باب ناكه‌ن و ئه‌مریكا هێزه‌كانی كشاندووه‌ته‌وه كه پێشتر بۆ یارمه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بڵاوه‌یان پێكردبوو.
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی توركیا به هێواشی و به‌بێ پشتیگری هه‌وایی فڕۆكه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت، پاش ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی سوریا هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سیسته‌می به‌رگری هه‌وایی ئه‌كتیڤ كرد كه له روسیا كڕیوه.