برسێتى بڕستى له خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانى مووسڵى بڕيوه
به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه ده‌ڕژێنه شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك خۆراكیان ده‌ستكه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
دانیشتووانی مووسڵ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی هێزه عێراقییه‌كان و رزگاركردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره، به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه ده‌ڕژێنه شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك خۆراكیان ده‌ستكه‌وێت، بێ گوێدانه ترسی شه‌ڕ و ته‌قینه‌وه له په‌نای دیواری ماڵه‌كانیاندا ریز ده‌به‌ستن و داوای خۆراك و هاوكاری زیاتر ده‌كه‌ن.